بەپەلە | سوپای پاسدارانی ئیلام و سەركوتكەرانی ڕێژیم بە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی هێزی تایبەت تەیار بە دۆشكا و چەكی دیكە لە ئیلام جێگیر کران

Dîroka Belavkirin :
بەپەلە | سوپای پاسدارانی ئیلام و سەركوتكەرانی ڕێژیم بە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی هێزی تایبەت تەیار بە دۆشكا و چەكی دیكە لە ئیلام جێگیر کران
پەیامی کورد    ...   بەپەلە | سوپای پاسدارانی ئیلام و سەركوتكەرانی ڕێژیم بە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی هێزی تایبەت تەیار بە دۆشكا و چەكی دیكە لە ئیلام جێگیر کران

ڕژیمی ئێران ، سوپای پاسدارانی بەردایە گیانی خەڵكی ئیلام. سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ بۆ ١٠٠ ئۆتۆمبێلی هێزی تایبەت لە تارانەوە ڕەوانەی پارێزگای ئیلام کراون. ئەم کاروانە بە چەکی نیمچە قورسی وەک تفەنگ و دۆشکا بۆ کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی ئازادیخواز تەیار کراوە.

ڕژیمی ئێران کە لە تەشەنەسەندنی ڕاپەڕین لە شارەکانی کوردستان و ئیلام ترساوە، ئێستا بە کەرەستەی سەربازییەوە بۆ شەڕ لەگەڵ خەڵك هاتووە. بەڵام خەڵکی ئیلام لەمە ئازاترن؛ هەمان ئەو خەڵكەی کە هەمیشە لە پێشەنگی شەڕی دژی دیکتاتۆرییەتدا بوون.

سوپای پاسداران، ئەم هێزە تیرۆریستییەی کە دەستی بە خوێنی ملیۆنان ئێرانی سوورە، ناتوانێت ئاگری تووڕەیی میللەت بکوژێنێتەوە. هەر ئۆتۆمبێلێک کە دەینێرن تەنها ڕق و کینەی خەڵک زیاد دەکات.