چین سیستەمی ئیمەیڵی چەند لیژنەیەکی کۆنگرێسی ئەمریکای هاک کرد.

Dîroka Belavkirin :
چین سیستەمی ئیمەیڵی چەند لیژنەیەکی کۆنگرێسی ئەمریکای هاک کرد.
پەیامی کورد    ...   چین سیستەمی ئیمەیڵی چەند لیژنەیەکی کۆنگرێسی ئەمریکای هاک کرد.

مایکرۆسۆفت دەڵێت هاکەرەکان کە بنکەکانیان لە چینە، چوونەتە ناو ئەکاونتی ئیمەیڵەکانی نزیکەی ٢٥ دەزگا و وەزارەت و دەزگای حکوومەتی ئەمریکا.

مایکرۆسۆفت ووردەکاری زیاتر و ناوی ئەو دەزگا حکوومییانەی بڵاونەکردووەتەوە کە هاککراون.

بەڵام وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا لە وەڵامی بی بی سیدا پشتڕاستی کردەوە کە مایکرۆسۆفت لە هێرشەکە ئاگاداری کردوونەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئیمەیڵی جینا ڕیماندۆ وەزیری بازرگانی ئەمریکا لەنێو ئەو کەسانەدا بووە کە لەم هاککەرە بەربڵاوەدا ئیمەیڵەکانیان لەلایەن هاککەرانەوە دەستیان پێگەیشتووە.

ووتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا بە بی بی سی ڕاگەیاندووە: مایکرۆسۆفت لەم هاککردنە ئاگاداری کردووین و ئێمەش هەنگاوی سەرەتاییمان لەم بارەیەوە گرتووەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا بە بەردەوامی چاودێری و کۆنترۆڵ کردنی ئەو سیستەمە ئیدارییانە دەکات کە بەهۆی ئەم هاکەوە کاریگەرییان لەسەرە.

هەروەها میدیاکانی ئەمریکا باسیان لەوە کردووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتەش کراوەتە ئامانجی هاککەرەکان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تا ئێستا ووڵامی داواکارییەکەی نەداوەتەوە بۆ لێدوان.