ترامپ لە لووتکەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران : “پەهلەویم لەبەر چاوە، بەڵام دیدار لە ئێستادا گونجاو نییە و دەبێت کەسێک لە ناو خەڵک و ئێران ەوە دەرکەوێت ”
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤ و هاوکات لەگەڵ دوازدەهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرتاسەری لە ئێراندا، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی دا، جارێكی دیكە سەبارەت بە كوشتنی ناڕازییان هۆشداری بە كۆماری ئیسلامی دا.
لە وتووێژەكەدا، پێشكەشكارەكە لە سەرۆکی ئەمریکای پرسی: "ئایا لەگەڵ پەهلەوی کە میراتگری دەسەڵاتی پاشایەتی دەستوورییە، چاوپێكەوتنی دەبێت؟ ئەو نایەوێت حوکمڕانی بکات و تەنها یەك حاكمی نمادین وەک شا چارڵز دەبێت."
ترامپ لە ووڵامدا ووتی: “باشە، من ئەو دەبینم و پێدەچێت کەسێکی باش بێت.” ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام دڵنیا نیم كە لە ئێستاد ئەنجامدانی ئەو كارە بۆ من کە وەک سەرۆکی ئەمریکا گونجاو بێت. پێموایە پێویستە ڕێگە بدەین هەموو شتێك بڕواتە پێشەوە و ببینین چ كەسێك لە دڵی ئەو ناڕەزایەتییانە دێتە دەرەوە. من دڵنیا نیم لەوەی کە ئەم دیدارە کارێکی درووست بێت.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها لە ووڵامی پرسیاری پێشكەشكارەكە سەبارەت بە ئامانجی واشینتۆن لە بەرامبەر ئێران و ئەوەی كە ئایا ئامانج، داڕمانی "ستەمی ٤٧ ساڵە"ی حوکمڕانی ئەو ووڵاتەیە، بە ووریایی یەوە قسەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە نایەوێت پێش وەختە حوکم لەسەر ئاکامی کۆتایی پێشهاتەکانی ئێران لەم قۆناغەدا بدات، بەڵام جارێکی دیکە هۆشداری دا لەوەی کە ئەمریکا چاودێری هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ خۆپیشاندەران دەکات.
ئەم ووتانەی ترامپ لە کاتێک دایە کە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران پێی ناوەتە دوازدەهەمین ڕۆژی خۆیەوە.