ڕاوێژکاری ئاڵمانیا هۆشداری دەدات لەوەی دۆخی ئابووری ئاڵمانیا جێگەی نیگەرانییە
🔸 بە ووتەی فریدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا، خراپترین دۆخ لە پیشەسازی دا ڕوودەدات.
🔸 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی تەلەفزیۆنی دا ووتی "بەڵام ئەمە زۆربەی بازرگانی بچووک و مامناوەند و بەرهەمهێنانی بچووکیش دەگرێتەوە".
🔸 ئاماژەی بەوەش کرد، خراپی دۆخی ئابووری کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی کاری ئاڵمانیا هەیە.
🔸 پێشتریش ئەو سیاسەتمەدارە لە نامەیەک دا بۆ هاوبەشەکانی لە هاوپەیمانی دەسەڵاتداری ئاڵمانیا، دۆخی ئابووری ئاڵمانیای بە مەترسیدار وەسف کرد و هۆشداریشی دا لەوەی ساڵی 2026 بۆ ئاڵمانیا "زۆر قورس دەبێت".