هەڵەبجە : 505 تابلۆی ئۆتۆمبێل دراوە بە شۆفێران

Dîroka Belavkirin :
هەڵەبجە : 505 تابلۆی ئۆتۆمبێل دراوە بە شۆفێران
پەیامی کورد    ...   هەڵەبجە : 505 تابلۆی ئۆتۆمبێل دراوە بە شۆفێران

بەڕێوبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێ "505 تابلۆی ئۆتۆمبێل فرۆشراون، ئێستا دەستمان بە پێدانی تابلۆی ماتۆڕیش کردووە، كامێرای پۆینت تو پۆینتیش لە شەقامەكانی پارێزگای هەڵەبجە كەوتۆتە كار."
ئەقید عەتا بەهرام، بەڕێوبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند "ئەمڕۆ كامێرەكانی پۆینت تو پۆینت شەقامەكانی ناحیەی عەربەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە و قەزای پێنجوێن كەوتنە كار، تابلۆی ڕێگەپێدراوی خێرایی لە نێوان 100، 80 و 60 داندراون، بەهیواین شۆفێران پابەندبن، نە سزای دارایی بدرێن نە ژیانیان بكەوێتە مەترسییەوە."
عەقید عەتا بەهرام ووتیشی "بە پابەندبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ نەك ڕووداوەكانی هاتووچۆ كەم دەبێتەوە، تەنانەت بنەبڕ دەبێت، كامێراكانی پۆینت تو پۆینت، ئۆتۆمبێلی بە سەرەتا و بێ سەرەتا تۆمار دەكات و لە حاڵەتی سەرپێچی ڕێنماییەكان سزا دەدرێن."
ووتیشی "بە كۆدی 23، لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە، 505 ئۆتۆمبێل تۆماركراوە و تابلۆی هەڵەبجەیان پێدراوە، هاوکات دەستمان بە پێدانی تابلۆی ماتۆڕیش کردووە."
دەشڵێت، "گواستنەوەی تابلۆ لەنێوان پارێزگای هەڵەبجە بۆ پارێزگاكانی تری كوردستان هەیە، ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە، بەڕێزەوە كارەكان بۆ هاووڵاتییان جێبەجێ دەكەن، هیچ ڕۆتینیاتێك لای ئێمە نییە."
ئاماژەیشی دا "بەدەمەوە هاتنی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل هەڵەبجە، لە ئاستی تموحی ئێمە نییە، بەڵام پارێزگایەکی تازەین، خەڵك زۆر داوای تابلۆی دڵخوازی خۆیان دەكەن."