پەیامی کورد ... فه‌همی بورهان : قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140 به‌پێی خواستی ئێمه نیه
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "لیستێکی دیکەی ناوی هاووڵاتییان بۆ قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140 گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بەڵام پرۆسه‌كه به‌پێی خواستی ئێمه نیه و پێویستی به هه‌نگاوی خێراتره."
فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ڕایگه‌یاند "له سه‌ر ده‌می كابینه‌ی سوودانی بوودجه‌یه‌ك بۆ مادده‌ی 140 دابین كراوه، به‌ڵام به‌پێی خواستی ئێمه نیه، چوونكه ئێمه تێبینی خۆمان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌رخان كردنی پاره بۆ مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق و پێمان وایه ئەو پارەیە زیاتر بۆ ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌چێت نه‌ك ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ووتیشی "به دیدی ئێمه دابین کردنی پارە خاڵی بنه‌ڕه‌تی نیه بۆ جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور، ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئه‌و ناوچانه لەپێشتره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا دابینكردنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به هه‌نگاوی باش ده‌زانین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه."
فه‌همی بورهان ڕوونیكرده‌وه "ژماره‌یه‌ك ناوی هاووڵاتییان بۆ سوودمه‌ندبوون له 10 ملیۆن دیناری قه‌ره‌بووكردنه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، کە پێشتر تۆماركراون، قه‌ره‌بووكردنه‌وه له تموحی ئێمه‌دا نیه، چوونكه ده‌كرا زۆر زووتر پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێستا دابه‌ش ده‌كرێت هی قۆناغی كۆنه."