ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کارون : گازی فرمێسکڕێژ ئاراستەی خۆپیشاندەرانی عەرەبی ئەهواز کراوە

Dîroka Belavkirin :
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کارون : گازی فرمێسکڕێژ ئاراستەی خۆپیشاندەرانی عەرەبی ئەهواز کراوە
  • ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کارون : گازی فرمێسکڕێژ ئاراستەی خۆپیشاندەرانی عەرەبی ئەهواز کراوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی كارون لە هەواڵێکی دا ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی عەرەبی ئەهوازی لە شاری ئەهواز، گازی فرمێسکڕێژیان تەقاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری ئەهواز ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بریندار بوون. تا ئێستا هیچ ووردەکارییەکی دیکە سەبارەت بە ژمارەی بریندارەکان و دۆخی دەست بەسەركراوەكان بڵاونەکراوەتەوە.

ڕێکخراوی کارون بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ لە دژی خۆپیشاندەران بەشێکە لەو ڕێوشوێنە سەرکوتكەرانەی هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکەدا گرتوویانەتەبەر..