دادگەی باڵای دادوەری ڤەنزۆئێللا " TSJ " دێڵسی رۆدریگێز، جێگری سەرۆکی ووڵاتی وەک “سەرۆکی راسپێردراو” لە شوێنی مادۆرۆ دەستنیشان کرد.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دادگای باڵای دەستووری ڤەنزۆئێللا بڕیاریدا، دیلسی ڕۆدریگێز، جێگری سەرۆکی ڤەنزۆئێللا نیکۆلاس مادۆرۆ، ڕۆڵی سەرۆکی کاتی ڤەنزۆئێللا بگرێتە ئەستۆ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ، ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتەکەدا زیادی کردووە، دادگای باڵای دەستووری ڤەنزۆئێللا ڕایگەیاندووە، دانانی ڕۆدریگێز بۆ ئەم پۆستە گرینگە بۆ گەرەنتیکردنی بەردەوامی کارگێڕی و بەرگری هەمەلایەنەی نەتەوەکە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دادگای باڵای ڤەنزۆئێللا ، پرسی دیاریکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی جێبەجێ کراو بۆ زامنکردنی بەردەوامی حکوومەت و ئیدارەی دەوڵەت و بەرگریکردن لە سەروەری لە بەرامبەر نەبوونی زۆرەملێی سەرۆک کۆمار تاوتوێ دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتێک، ئەمریکا ڕۆژی شەممە ٣ی جانیوەری ٢٠٢٦ هێرشی کردە سەر ڤەنزۆئێللا کە هاوتایە لەگەڵ ١٣ دیان ١٤٠٤، لە چالاکییەکدا کە شەپۆلێکی کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
میدیاکان باسیان لەوە کردووە کە لە کاراکاس و چەند ویلایەتێکی دیکەدا دەنگی تەقینەوە بیستراوە و ستوونی دووکەڵ بیندراوە، هەروەها ترامپ پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕۆڵی ئەمریکای پشتڕاست کردووەتەوە.
لە هەمان کاتدا ژمارەیەک ووڵات لەوان هەندێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بە ووریایی یەوە جەختیان لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووەتەوە.
هەروەها ئێران، ڕووسیا و چەند ووڵاتێکی دیکەش ئەم کارەی واشینتۆن یان شەرمەزار کردووە و هۆشدارییان داوە لە لێکەوتەکانی بۆ سەقامگیری ناوچەکە و سیستەمی نێودەوڵەتی.