به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوندی كیڵهشین و كانی خوماری له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی پاسدارانی ئێران له‌سه‌رسنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران ، هاوولاتییه‌كی كورد كوژراوه‌و دووی دیكه‌ش برینداربوون .
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌م هاووڵاتییانه 3 كه‌س بوون و خهلِكی ڕۆژهه‌لاتن و به‌مه‌به‌ستی هێنانی گژوگیای به‌هاره هاتوونه‌ته ناوچه‌كه .
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پاسدانی ئێران ته‌قه‌یان ئێران لێكراوه ، كه‌سێكیان كوژراوه‌و دووی دیكه‌ش بریندار بوونه‌و ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراوه.
هەر لەم بارەیەوە هاوار ئه‌رگۆشى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى سۆران، رایگەیاند: ”له لایه‌ن نه‌خوشخانه‌ی سیده‌كان، به‌بوونی ته‌رمێك به‌ناوی مه‌یسه‌م كه‌ریم عه‌لی، ته‌مه‌ن 28 ساڵ ئاگادار كراینەوه، دوای گه‌یشتنی تیمێكی پۆلیس بۆمان ده‌ركه‌وت، ناوبراو خه‌ڵكی گوندی سێوهردهى سەر بە شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه، كه به‌پێی گوته‌ی برایه‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵی بووه، به‌مه‌بستی كاری كۆڵبه‌ری هاتبوونه سنووری باشووری كوردستان، له‌نزیك ناوچه‌ى كێله‌شین له‌سنوورى شاره‌دێى سیده‌كان، له‌لایه‌ن پاسدارانی ئێران، ته‌قه‌ی لێكرابوو سه‌ره‌تا به‌سه‌ختی زامدارببوو، به‌ڵام له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خوشخانه گیانی له‌ده‌ست دا بوو".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە