پەیامی کورد ... سروە عەبدۆلواحێد داوای سەروەری یاسا دەکات " لە کاتێکدا !!! ... "
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کێشەی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش ئەوەیە موڵکەکانی دەوڵەت بوونەتە موڵکی حزب و لەناو حزبەکانیش بونەتە پشکی کەسەکان، دەشڵێت، پێویست دەکات یاسای "ئەوەت لە کوێ بوو" جێبەجێبکرێت.
سروە عەبدولواحید، ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا لە تویتەر باسی لەوەکردوە، "کێشەی موڵک و سەروەت و سامانی حزبەکان و کەسایەتییەکان ئەوەیە هیچ جیاوازییەکیان لە نێوان موڵکی گشتی و موڵکی تایبەتی خۆیاندا نەکردوە، موڵکی دەوڵەتیش بوەتە پشک و سامانی حزب و کەسایەتییەکان، ئەوەش کێشەیەکی سەرەکییە لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش".
ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو "سەرلێشوانە"، لە ماوەکانی داهاتوودا یاسای "ئەوەت لە کوێ بوو" لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرامبەر ئەو بەرپرسانەی کە لە کەرتی گشتی و دەوڵەتیدا کار دەکەن جێبەجێبکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە