هیومان ڕایتس وۆچ داوای چاکسازی لە پڕۆژەیاسای توندوتیژیی دژ بە ژنان لە ئێران دەکات

هیومان ڕایتس وۆچ داوای چاکسازی لە پڕۆژەیاسای توندوتیژیی دژ بە ژنان لە ئێران دەکات

پەیامی کورد... هیومان ڕایتس وۆچ داوای چاکسازی لە پڕۆژەیاسای توندوتیژیی دژ بە ژنان لە ئێران دەکات

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ داوا لە ئێران دەکات چاکسازی لە پڕۆژەیاسای توندوتیژیی دژ بە ژناندا بکات، ئەمەش دوای کوشتنی کچێکی (17 ساڵ) و سەربڕینی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە هەرێمی خوزستان.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، ناونیشانی ڕۆژنامەکان دەربارەی سەربڕینی غەزالە (مونا) حەیدەریی (17 ساڵ) ڕۆژی شەممە کۆمەڵگای ئێرانیان هەژاند. پۆلیس هاوسەری قوربانییەکە و هاوسەری خوشکەکەی دەستگیرکرد کە دەڵێن، پاڵنەری کارەکە ناکۆکیی خێزانییە، لەکاتێکدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حەیدەری، کە لە هەرێمی خوزستان نیشتەجێبووە، هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەی کردووە لە تەمەنی 12 ساڵیدا و منداڵێکی لێیبووە (3 ساڵان).

بەپێی سەرچاوە نزیکەکان لە قوربانییەکە، حەیدەری هەوڵی هەڵهاتنی داوە لە توندوتیژیی خێزانی بە هەڵهاتن بەرەو تورکیا، بەڵام کەسە نزیکەکانی بۆ ئێران گەڕاندوویانەتەوە.

سەرچاوە میدیایی و مافدۆستەکان باس لە بوونی پیاوێک دەکەن، کە باوەڕوایە هاوسەری بێت، وێنەی گیراوە کاتێک لە شەقامەکانی شاری ئەهواز لە پارێزگای خوزستان لە گەڕاندایە و چەقۆیەک و سەری حەیدەریی بەدەستەوە بووە.

ڕێکخراوەکە داوای لە ئیدارە و پەرلەمانی ئێران کرد کاری پێشینە بدەنە چاکسازیکردن لە پڕۆژەیاسای توندوتیژیی دژ بە ژنان، بەجۆرێک گونجاوبێت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەر لە پەسەندکردنی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە