لەدوای هاتنی لافاو لە پارێزگای بەلوچستان، كە دوای چەندین ڕۆژ لە ناوچەکە بەردەوام بوو، هەزار و 800 خانوو ڕووخاون و بەهۆیەوە دانیشتوانی 16 شاری ئاوارە کردووە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، لەدوای بارانبارین، لە پارێزگای بەلوچستانی ئێران لافاو دروست بووە و ڕێگای زیاتر لە 178 گوند بە تەواوەی داخراوە، ئەو بارانە بووەتە هۆی سەرڕێژبوونی زیاتر لە چوار بەنداو لەو پارێزگایە.
ڕۆژانە چەندین وێنە و ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەكرێنەوە و خەڵک ڕەخنە لە بەهاناوەنەچوونی بەرپرسانی ئێران دەگرن و دەڵێن، خەڵکەكە لەنێو لافاودا ماونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە