پەیامی کورد ... عەدنان الزرفی : "داواى لێبووردن ناكه‌م و له ئه‌ركه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت " .
عه‌دنان زورفى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌ڵێت "ده‌ستناكێشمه‌وه له راسپاردنه‌كه‌م" جەختیشیکردووەتەوە ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) به‌رنامه حكوومییه‌كه‌ى پێشكه‌شده‌كات.
زورفى له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى ده‌ستوورى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت راسپێردراوه و گفتوگۆكانیشی تا ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكومه‌ت و پێشكه‌شكردنى به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 4-4-2020) به‌رنامه‌ى كابینه‌كه‌ى پێشكه‌شده‌كات و به فه‌رمى داواى كۆبوونه‌وه‌ى متمانه‌دان له سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌كات، حكوومه‌تێكى نیشتمانى پێكده‌هێنن كه له په‌رله‌مانه‌وه شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرێت ئه‌وه‌ش دواى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانى شه‌قامى عیراقى.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌شى، عه‌دنان زۆرفی ڕوونیكردوه‌ته‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ى كار له‌سه‌ر چوار میحوه‌ر ده‌كات، یه‌كه‌میان چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایى، دووه‌م سه‌پاندنى هه‌یبه‌تى ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رى یاسا، سێیه‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد و پاك و شه‌فاف، چواره‌میش باڵانسكردنى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى عیراق".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له راسپاردنه‌كه‌شى ووتوویه‌تى "داواى لێبوردن ناكه‌م و له ئه‌ركه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، راسپاردنه‌كه‌م ده‌ستوورییه و ئه‌وانه‌ى پشتگیری‌یان كردم، بێهیوایان ناكه‌م".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە