عەرەبستانی سەعوودی هێرشە مووشەکی و تۆپخانەییەکانی بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە تووندی مەحکووم کرد

عەرەبستانی سەعوودی هێرشە مووشەکی و تۆپخانەییەکانی بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە تووندی مەحکووم کرد

پەیامی کورد     ...    عەرەبستانی سەعوودی هێرشە مووشەکی و تۆپخانەییەکانی بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە تووندی مەحکووم کرد

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبساتنی سەعوودی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، هێرشە مووشەکی و تۆپخانەییەکانی بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە تووندی مەحکووم کرد و ئەمەی پێشێلکردنی ئاشکرای حاکمییەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فێدڕاڵی عێراق ناو برد .

لەم بەیاننایەدا ، عەرەبستانی سەعوودی لە سەر پابەندی و ڕاوەستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فێدڕاڵی عێراق بۆ پاراستنی حاکمییەت و ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە جەختی کردەوە .

هەر لە هەمان ڕاستادا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەم ووڵاتە بانگهێشت کرد و نامەیەکی دەربڕینی ناڕەزایەتی دەوڵەتی فێدڕاڵی عێراقی سەبارەت بە هێرشە مووشەکی و تۆپخانەییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر بەرزاییەکانی ئالانە لە ناوچە سنوورییەکانی حاجی عۆمەران ڕادەستی ناوبراو کرد 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە