پەیامی کورد ... عەرەبستان : ڕێز لە یەکپارچەیی چین دەگرین
عەرەبستانی سەعوودی جەختی کردەوە کە بە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی خاکی چین ڕێز دەنێت و ئیزنی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ش بە هێج ووڵاتێک نادەین .
بە پێی ڕاپۆرتێک فیصل بن فرحان عەبدۆڵڵا وەزیری کاروباری دەرەوەی چین لە دانیشتنی ووڵاتانی عەرەبی لەگەڵ چین ووتی : عەرەبستان هەرجۆرە دەستوەردانی ناوچەیی لە کاروباری ناوخۆیی ووڵاتانی عەرەبی ڕەت دەکاتەوە . دەستوەردانەکانی ووڵاتانی دیکە دەبێتە هۆکاری پالپشتی لە گرووپگەلی تێرۆریستی چەکدار لە ناوچەکەدا هەربەو جۆرە کە هۆکاری جیایی فیرقەکان و قەومییەتەکانە و ڕاگرتنی ئەم دەستوەردانانە پێویستی بە هەوڵی جیددی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە .
وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان جارێکی دیکە لە سەر پاڵپشتی ووڵاتانی عەرەبی لە سەر حاکمییەت و ڕێز لە سەروەری خاکی چین و بنچینەی چین ێکی یەکگرتوو جەختی کردەوە هەروەها کە لە هەڵوێستەکانی چین لە پاڵپشتی کردن لە مافی خەڵکی فەلەستین و درووست کردنی ئاشتی عەرەبی و تەشکیلی دوو دەوڵەتی و هەروەها جەختی ئەم ووڵاتە لە گرینگی ڕێز لە سەربەخۆیی و حاکمییەتی دەوڵەتەکان و دەست وەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی ئەوان دا سوپاسگوزاری خۆی ڕاگەیاند .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە