پەیامی کورد … عێراق داوای كڕینی فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ری له توركیا كردووه
ئاژانسی هه‌واڵی توركیا ئاشكرای كرد، توركیا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه داواكاری كڕینی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هێلیكۆپته‌ری پێشكه‌وتووی وڵاته‌كه‌یان پێ گه‌یشتووه.
لەمبارەیەوە ئاژانسی هه‌واڵى توركیا بڵاوی كرده‌وه: جومعه عناد وه‌زیرى به‌رگریى عێراق پێشنیاری كردووه فرۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى جۆرى به‌یره‌قدار (TB2) و هیلۆكۆپته‌رى ئه‌تاكى هێرشبه‌ر (T129) و چه‌كى پێشكه‌وتوو له توركیا بكڕێ و داواى له ئه‌نكه‌را كردووه ده‌رخسته‌ى فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هیلۆكۆپته‌ر و سیسته‌مى به‌رگریی دژ به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌كان پێ بفرۆشێت.
ئاماژە بەوەشكراوە: عێراق له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتووه‌ته ڕێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به كڕینى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى به‌یره‌قدار(TB2)، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ده‌رخسته‌كان له رۆژی سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌گاته عێراق و به وردى سه‌یر ده‌كرێ، له‌ته‌ك ئه‌وه‌ى چه‌كه توركییه‌كان پێشكه‌وتوون و به‌سوودن بۆ راودوونانى چه‌كدارانی رێكخراوى داعشى تیرۆریست.
هاوكات وه‌زیرى به‌رگریى عێراق هه‌فته‌ى رابردوو له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو: عێراق ده‌یه‌وێ 12 هێلیكۆپته‌رى هێرشبه‌ر و 6 سیسته‌مى به‌رگریى ئاسمانى دژ به فرۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان بكڕێ.
شایەنی باسە وه‌زیرى به‌رگریى عێراق له 19ى ئابی رابردوو له په‌راوێزى پیشانگه‌ى به‌رگریی سه‌ربازیى نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌سته‌مبۆڵ له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ى خلووسى ئه‌كار كۆببویەوە.
چالاكییه‌كانى پیشانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی به‌رگریى (ئایدف) له 17ى ئاب له ئه‌سته‌مبۆڵ ده‌ستى پێ كردبوو و تا 20ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ببوو، پێشانگاكه شێوه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرتووه به‌هۆى به‌شداریكردنى ژماره‌یه‌كى زۆر له كۆمپانییاكان كه له لیستی 32ی پیشانگه به‌رگرییه سه‌ربازییه‌كان داده‌نرێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە