عێراق دووهەم وڵاتی هاوەردەکەری کاڵای تورکیایە

عێراق دووهەم وڵاتی هاوەردەکەری کاڵای تورکیایە

پەیامی کورد … عێراق دووهەم وڵاتی هاوەردەکەری کاڵای تورکیایە

 

سەرۆكی هەماهەنگكاری یەكێتییەكانی توركیا بۆ هەناردەكارانی ناوچەی دەریای ناوەڕاستی ئەو وڵاتە ئاشكرایكرد، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا عێراق دووەم گەورەترین كڕیاری كاڵاكانی توركیا بووە بەبڕی نزیكەی 495 ملیۆن دۆلار.

 

نەجدەت سین سەرۆكی یەكێتییەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، یەكێتییەكەكان لە نێوان مانگەكانی كانونی یەكەم بۆ مانگی حوزەیران بەبڕی 7 ملیار و 320 ملیۆن دۆلار قازانجیان تۆمار كردووە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، هەروەها لەچاو نیوەی یەكەمی ساڵی رابردوو بەبڕی 40% هەناردە زیادی كردووە، هۆڵەندا گەورەترین هاوردەكاری كاڵای توركیایە بەبڕی زیاتر لە 495 ملیۆن دۆلار و بەدوایدا عێراق بەبڕی كەمتر لە 495 ملیۆن و دوای ئەویش روسیا دێت بەبڕی 337 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار.

 

ناوچەكانی دەریای ناوەڕاست لە توركیا لە 8 ولایەت پێكهاتوون كە بریتین لە، "مەرعەش، عوسمانییە،  هاتای، ئەدەنە، مێرسین، ئەنتاڵیا، ئیسبەرتە و بوردور".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە