پەیامی کورد … عێراق كەمبوونه‌وه‌ی ئاوی دیجلە وفورات بەرێژەی ٥٠ %ی رادەگەیەنێت
وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق رایگه‌یاند: ئاوى رووباره‌كانى دیجله وفۆرات كه‌له‌توركیا وسوریاوه دێنه نێو خاكى عێراقه‌وه به‌رێژه‌ى ٥٠% كه‌میكردوه وهه‌روه‌ها ئێرانیش هاتنى ئاو بۆ به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به‌رێژه‌ى سفر له‌سه‌داى كه‌میكردوه كه‌به‌رێژه‌ى ٧٠%ى هاتنى ئاو بۆ به‌نداوه‌كه كه‌مبووته‌وه.
لەمبارەیەوە مه‌هدى ره‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق ئاشكرایكردوه: حكومه‌تى عێراقى له‌ئێستا دا له‌هه‌وڵ دایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌مبوونى ئاوه‌كانى رووباره‌ى دیجله وفۆرات وله‌ئاستى سه‌رۆك وه‌زیران وسه‌رۆك كۆماره‌وه پێى هه‌ڵساون.
هه‌روه‌ها داواى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش ده‌كات له‌نێوان عێراق وسوریا بۆ دووباره به‌ردانه‌وه‌ى ئاو بۆ رووبار‌ى فۆرات، به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه‌له‌نێوانیان دا هه‌بووه له‌و باره‌یه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە