پەیامی کورد ... عێراق/ لە شەش مانگدا ٥٠ چەکداری داعش کوژراون
دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ٥٠ چەكداری داعش لەلایەن دژە تیرۆری عێراقەوە کوژراون و ٢٥٠ چەکداری رێکخراوەکەش دەستگیرکراون.
سەباح نوعمان، گوتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە شەش مانگی رابردوودا دەزگای دژە تیرۆر ١٥٠ ئۆپەراسیۆنی لە پارێزگاكانی دیالە، ئەنبار، سەڵاحەدین، كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری شاری بەغدا کردووە، بەهۆیەوە ٥٠ چەكدار و فەرماندەی داعش كوژراون و ٢٥٠ چەكداری دیكەش دەستگیركراون".
ئەمساڵ هێرش و پەلاماری چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی نێوان كەركووك، سەڵاحەدین و دیالە كە بە سێگۆشەی مردن ناسراوە زیادیكردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە