پەیامی کورد... عێراق لە ڕیزبەندی 32ـەمینی جیهانیدایە لە ژمارەی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا
عێراق لە ڕیزبەندی 32ی جیهانیدا لە ژمارەی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە کۆی زیاتر لە 220 وڵاتی جیهان لە چوارچێوەی پۆلێنبەندیەکدا كە لەجیهان بڵاوكراوەتەوە.
ژمارەی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە عێراق گەیشتە 25.5 ملیۆن کەس و لە پلەی 32ی جیهانیدا هاتووە، هاوکات لە پلەی سێیەمی عەرەبیدایە لە دوای میسر، بە 46.3 ملیۆن بەکارهێنەر، هەروەها سعودیە بە 29.1 ملیۆن بەکارهێنەر.
چین لە پلەی یەکەمی جیهاندایە و ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتووەتە یەک ملیار كەس، ئەمەش بەپێی پێوەرەکانی ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهاندا.
گەشەی سۆشیال میدیا بەدرێژایی ساڵان جێگیر بووە و لە ساڵی ٢٠١٥دا ٢.٠٧٨ ملیار بەکارهێنەر هەبووە؛ تا ساڵی 2016 ئەو ژمارەیە بۆ 2.307 ملیار بەرزبووەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەشەسەندنی 21% رێژەی بەكارهێنەران.
ساڵانی دواتر لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕێژەی گەشەکردن بە ڕێژەی ٩% بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ٣.١٩٦ ملیار بەکارهێنەر و تا ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەکان گەیشتە لوتکە و گەیشتە ٣.٩٦٠ ملیار بەکارهێنەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە