پەیامی کورد... عێراق یەکەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ناوخۆی نمایش کرد
دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق بەرهەمهێنانی یەکەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ناوخۆیی بە ناوی "صقر واحد" نمایش کرد و یەکەم فڕینی بە ئاسمانی عێراقدا ئەنجام دا.
محەممەد ساحیب دەراجی، سەرۆکی دەستەکە بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی وتووە، "پێشکەوتنێکی مەزن لە پیشەسازی سەربازیی عێراقیدا هاتووەتەکایەوە، لەوانەی قەوانی هاوەن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان."
دەشڵێت، "سەقر واحد دەتوانێت بە بەرزی چوار کم بفڕێت و ٣٠ کیلۆمەتریش دوور بکەوێتەوە."
ئاشکراشیکردووە، "دەستەکە تفەنگی (ڕافیدەین) بەرهەم دەهێنێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە