پەیامی کورد... عێراق چوارەم گەورەترین هاوردەکاری کاڵای تورکیایە
دەستەی ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، عێراق چوارەم گەورەترین هاوردەکاریان بووە.
لەراپۆرتێکدا دەستەی ئاماری تورکیا ئاشکرایکردوە: عێراق لە مانگی کانوونی یەکەمدا، چوارەم گەورەترین هاوردەکار بووەو بە بەهای ملیارێک و 313 ملیۆن دۆلار کاڵای لە تورکیا کڕیوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: لە 12 مانگی ساڵی 2022دا ئەڵمانیا لە ریزبەندی یەکەم بە بەهای زیاتر لە 21 ملیار دۆلار و ئەمەریکا بە بڕی 16 ملیار دۆلار کاڵایان لە تورکیا هاوردەکردووە، هەروەها عێراقیش بەبڕی 13 ملیار و 751 ملیۆن دۆلار کاڵای لە تورکیا هاوردەکردووە، دواتر بەریتانیا و ئیتاڵیا دێن.
ئەوەش هاتووە: لە ماوەی ساڵی 2022دا تورکیا بە بەهای زیاتر لە 254 ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی وڵاتان کردووە. ئاڵوگۆڕی بازرگانی تورکیا لە 2022 بەراورد بە 2021 بەرێژەی %12 بەرزبووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە