پەیامی کورد ... عێراق/ ٥٨ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٧٦٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٦٢٦ چاکبوونەوە و ٥٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٧٦٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش، ٧٦٦ حاڵەتیان لە بەغدایە."
ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو هەزار و ٩٢٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٧١٦ حاڵەتیان لە بەغدایە."
ئاماژە بەوەشكراوە، "٥٨ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢٠٤ هەزار و ٣٤١ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش شەش هەزار و ٤٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٦ هەزار و ٤٠٩ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە