پەیامی کورد ... عێراق/ ٥٧ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٧ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەسەرتاسەری عێراق گیانیان لە دەست داوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ئاب، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزار و ٤٤١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و ٤٣٩ کەسیش چاکبوونەتەوە، ٥٧ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ١٦٠ هەزار و ٤٦٣ کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ١١٤ هەزار و ٥٤١ کەس چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و ٥٨٨٨ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە