پەیامی کورد ... AFP: ڕابەرانی عەرەب نزا بۆ سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ دەکەن
ئاژانسی میدیایی فەڕەنسا لە نووسینێکدا بۆ حەزی ڕابەرانی عەرەب بە تایبەت لە ناوچەی کەنداوی عەرەب بۆ براوە بوون و سەرکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا ئاماژە دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا نووسی : ترامپ بە هاتنی بۆ کۆشکی سپی باشترین پەیوەندی دیاری ڕابەرانی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە . ئەو لە یەکەمین سەفەری خۆیدا بۆ ناەچەکە بۆ عەرەبستان بوو و لەگەڵ پاشای ئەم ووڵاتەدا هەڵپەڕکێی تایبەتی ئەنجامدا . تارمپ بە زیاد کردنی دوژمنایەتی و گەمارۆ لە دژی ئێران و هەروەها هەوڵەکانی بۆ درووست کردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ، رابەرانی عەرەبی بەرەو خۆی ڕاکێشاوە و ئێستا لە دوای تێپەڕبوونی ٤ ساڵ ، ئەوان بۆ سەرکەوتنی دووبارەی ئەو دەستی نزا بەرز دەکەنەوە و نزای بۆ دەکەن .
لە ڕاستیدا ترامپ چاوەکانی خۆی بە ڕووی کارنامەی مافی مرۆڤی عەرەبستان و عەرەبەکانی دیکە داخستووە و لێساوی چەکەکانی بۆ ئەوان کردووەتەوە . لەگەڵ ئێرانیش دوژمنایەتییەکی قووڵی هەیە و لە لایەکی دیکەوە بە دوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و عەرەبەکانە . ترامپ لە پەیمانی بەرجام دەرچوو ئێرانی گەمارۆدا و قاسم سلیمانی شی کوشت . ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەرەبەکان بە تووندی نیگەرانی دۆڕانی ترامپ ن لە بەرامبەر بایدن و با بیر دەکەنەوە ئەم کەسە دیمۆکرات و جیگرەی ئۆباما جاریکی دیکە دەگەڕێتەوە بەرجام تاکوو ئێران بەهێزتر بەرەوڕووی ئەوان بوەستێتەوە ، هەر بۆیە هەموو هەوڵی ڕابەرانی عەرەب بۆ سەرکەوتنی ترامپ لە سەر بردنەوەی بەرامبەر بایدن خستووەتە گەڕ
بەڵام ئەگەر بایدن سەرکەوتوو بێت ئیتر هیچ چارەیەک نییە و عەرەبستان و عەرەبەکان دەبێ ئەم بابەەتە قەبووڵ بکەن بەڵام چیتر ناتوانن وەکوو ترامپ لەگەڵ بایدن یش هەڵپەڕکێ بە شمشێر بکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە