پەیامی کورد ... کۆرۆنا لە چین سەری هەڵداوەتەوە
بەهۆى دوبارە سەرهەڵدانەوەى کۆرۆنا، حکومەتى چین کەرەنتینکردنى ناچارى بەشێکى پەکینى پایتەختى دەستپێکردووە و پشکنینى ناچارى بۆ خەڵکیش ئەنجام دەدرێت.
ئاژانسى یۆرۆ نیوسى ئەوروپى بڵاویکردەوە، لە بەشێک لە گەڕەکەکانى پەکین، ژمارەیەکى زۆرى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆناى کۆڕاو تۆمارکراون، بەهۆیەوە چەندین شوێن داخران و بەشێکى زۆرى پەکینى پایتەختیش کەرەنتین کراوە و بەرپرسانیش داوا لە خەڵکى ئەو ناوچانە دەکەن لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
هاوکات، لە چوارچێوەى رێکارەکاندا لەماوەى ٤٨ کاتژمێرى رابردودا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس پشکنینى بۆ ئەنجامدراوە.
چین یەکەم وڵات بوو کەڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ تێیدا سەریهەڵدا و دۆزرایەوە، بەڵام دواى بڵاوبونەوەى بە جیهاندا بوو بەیەکەم وڵات کە توانى رەوشى کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکات و بۆ ماوەى چەند مانگێکیش هیچ حاڵەتێکى کۆرۆنا تۆمار نەکرا، بەڵام ئێستا لە باکورى ئەو وڵاتە دوبارە سەریهەڵداوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە