پەیامی کورد ... کۆمپانیایهكی بواری ده‌رمان بڕێكی زۆر ده‌رمانی چارەسەری کۆرۆنای پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئێواره‌ی دوێنێ ٠٤/٠٤/٢٠٢٠ له شاری هه‌ولێر كۆمپانیای ئاوا مێدیكا كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان كار ده‌كات بڕی ٣٩ هه‌زار پاكه‌ت ده‌رمانی جۆراوجۆر به تایبه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه له بواری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڤیرووسی كۆرۆنا به‌كار دێت پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كرد .
له مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی ئه‌و ده‌رمانانه به وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی و به‌رپرسانی كۆمپانیاكه ئاماده بوون، واژوویان له‌سه‌ر نووسراوی پێشكه‌شكردنی ئه‌و ده‌رمانانه كرد .
له لایه‌ن خۆیه‌وه دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سوپاسی هاوكارییه‌كانی كۆمپانیای ئاوا مێدیكای كرد كه به‌رده‌وام هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بووه .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە