پەیامی کورد ... به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی وورده‌كارییه‌كانی كردنه‌وه‌ی سێزدەهەمین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له كه‌رتی بازرگانیدا، ڕێكخه‌رانی پێشانگا لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایانگه‌یاند : ٣٠٠ كۆمپانیا له ٢٢ ووڵاته‌وه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
جۆرج خوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای IFPعیراق بۆ رێكخستنی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وتی "له‌م پێشانگایه‌دا، ٣٠٠ كۆمپانیا له ٢٢ وڵاتی جیاوازه‌وه به‌شدارن، كه بریتین له "عیراق، توركیا، ئێران، فه‌ره‌نسا، چیك، كوێت، قه‌ته‌ر، هیندستان، لوبنان، سریلانكا، ئۆكراینا، كه‌نه‌دا، چین، پۆڵه‌ندا، ئیمارات، سوید، میسر، سەعوودییه، ئوردن، كینیا، ئه‌مریكا و هۆڵه‌ندا"، كه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌كرێته‌وه و ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌خائێنێت".
ووتیشی "بۆ ئه‌مساڵ هاوكات دوو پێشانگای گرینگ ده‌كرێنه‌وه، یه‌كه‌میان پڕۆجێكت عێراق پێشانگای بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كه‌رته‌كانی بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و كاره‌با. دووه‌میشیان پێشانگای خۆراكی كشتووكاڵی عیراقی-هه‌ولێر".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م پێشانگایه سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆری پسپۆڕان و پیاوانی خاوه‌نكار و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان و بازرگانه‌كان له‌هه‌موو ناوچه‌كانی عیراق ڕابكێشێت و ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرینگه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
ئەم پێشانگا ئەمڕۆ سەر لە بەیانی کاتژمێر ١١ کرایەوە و بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە