ڕێکخراوی جیهانیی دژی ئەشکەنجە داوای بە فەرمی ناسینی کۆمەڵکوژیی ساڵی ١٩٨٩ی ئێران دەکات

ڕێکخراوی جیهانیی دژی ئەشکەنجە داوای بە فەرمی ناسینی کۆمەڵکوژیی ساڵی ١٩٨٩ی ئێران دەکات

پەیامی کورد ... ڕێکخراوی جیهانیی دژی ئەشکەنجە داوای بە فەرمی ناسینی کۆمەڵکوژیی ساڵی ١٩٨٩ی ئێران دەکات

 

ڕێکخراوی جیهانیی دژی ئەشکەنجە، ڕۆژی هەینی ٢٦ی ئەیلوول، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ، ڕایگەیاندووە: "سەرەڕای هەوڵە جیهانییەکان دژی داسەپاندنی حوکمی نامرۆڤانەی لە سێدارەدانی نەوید ئەفکاری پاڵەوانی زۆرانبازی، حکوومەتی ئێران ئامادە نەبووە لە بڕیاری لە سێدارەنەدانی پاشگەز بێتەوە".

 

بە سەرنجدان بە نامەکان و هەوڵەکان بۆ ڕزگاریی گیانی نەوید ئەفکاری، ئەو ئێعدامە بێڕێزییەکی تەواوی حکوومەتی ئێران بە هەموو کۆمەڵگای جیهانی بووە، "پیر گاڵانت"، بەرپرسی ڕێکخراوی جیهانیی دژی ئەشکەنجە_ئورووپا لە سێدارەدانی نەوید ئەفکاری لە ئێران بە توندترین شێوە مەحکووم دەکات.

 

 بۆ خەڵکی ئێران ئەو پرسە جیددی نییە، بەرپرسانی حکوومەتی ئێران لە ماوەی ٤١ ساڵی حکوومەتی خۆیان، بەهۆی ڕوانگەی سیاسییانە هەزاران کەسیان لە زیندانەکاندا کۆمەڵکوژ کردووە.

 

 لە هاوینی ساڵی ١٩٨٩ کۆمیتەی مەرگ لە سەر بڕیاری خومەینی، وەلی فەقیهی ئەو کات، ٣٠ هەزار زیندانی سیاسی لە ماوەی چەند حەوتوودا، ئێعدام کران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە