ئەمڕۆ دوو شەممە رێگەى هەولێر - مەخمور کرایەوە و هاتوچۆکردن پیایدا ئاسایی بووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی "پەیاماکورد"، کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (٢ - ٤- ٢٠١٨) ڕێگەى هەولێر - مەخمور لەلایەن هەردوو لایەنى سوپاى عێراقى و پێشمەرگەوە کراوەتەوە.
لە ئێستادا هاتوچۆکردن بەڕێگەکەدا ئاسایی بووەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن کاروبارەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
جێگەی ئاماژەیە داخستنی رێگای نێوان هەولێر- مەخمور دوای رووداوەكانی (١٦) ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو هات، كە هێزە عێراقییەكان بەرەو كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان پێشڕەویان كردو هێزەكانی پێشمەرگەش لەو ناوچانە كشانەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە