دەنگۆی ڕزگار کردنی قەشە برۆنسۆن نرخی لیرەی بەرز کردەوە

دەنگۆی ڕزگار کردنی قەشە برۆنسۆن نرخی لیرەی بەرز کردەوە

بە پێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئابووری و بۆرسە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی لیرەی تورکی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی دۆلارێک گەیشتە ٥،٩٢ لیرەی تورکی.
 هەروەها بە پێی زانیارییەکان بەهای لیرەی تورکی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لەئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ٥٩٢ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمەش لە کاتێکدا ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی لیرە جێگیر بووە بەجۆرێک ١٠٠ دۆلار بە ٦١٣ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا.
هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای لیرەی تورکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە ئازادکردنی قەشە برۆنسۆن دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە