پەیامی کورد ... مەڕی " ڕۆمانیایی " هاوردەکراو بۆ ئێران " کلک " یان هەیە کە زۆربەی خەڵک لە سەر ئەم جۆرە لە ڕەگەزی مەڕ و هاوردە کردنی بۆ ناوخۆی ئێران کاردانەوەیان نیشان داوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دوای گران بوونی نرخی گۆشت ل ئێران و هاوردەکردنی مەڕی ڕۆمانیایی وێنەی بڵاوکراوی ئەم جۆرە مەڕانە کە کلک یان هەیە کاردانەوەی زۆری لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە لێکەوتەوە . بەڵام خالی گرینگی ئەمەیە کە نزیکەی ٣٠ جۆری مەڕ بە ڕەگەزی جۆراوجۆرەوە لە سەرانسەری جیهان دا بوونیان هەیە کە دەگەڕێتەوە بە چۆنیەتی دۆخی کەش و هەوا و هەروەها چۆنییەتی بە کار هێنانی لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان ، جۆری داواکراو پەروەردە دەکرێت .
ئەم وێنەیە کە دەبینرێت پەیوەندە بە مەڕی ڕۆمانیایی کە چەوری لە کلک یدا کۆ نابێتەوە و کلک جێگای بەز دەگرێتەوە . لە لەشی ئەم جۆرە لە مەڕدا چەوری لە هەموو زگیدا و باقی ئەندامانی لەشی کۆدەبێتەوە تاکوو لە بەرامبەر سەرما و دۆخی ئاو و هەواییدا توانای خۆڕاگری زیاتری هەبێت .
زۆربەی کاربەرانی ئێرانی لە کاردانەوە بەم جۆرە لە مەڕی کلکدار ، ڕەگەزی ئەم جۆرە لە مەڕەیان درووست کراوی دوو جۆرە لە ڕەگەزی مەڕ ناو برد و ڕایانگەیاند : بە هیچ جۆرێک مەیلی خواردنی گۆشتی ئەم مەڕەیان نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە