سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی رایده‌گه‌ێنێ، هاتنی هێزی دژەتیرۆری یەکێتی بۆ کەرکوک به ئاگاداری حكومه‌تی عێراق بووه‌و مانه‌وه‌شیان له‌شاره‌كه‌دا كاتییه و ماوه‌ی دوو رۆژ له نێو شاری كه‌ركوك ده‌مێننه‌وه‌و دواتر شاره‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌رشه‌د ساڵح ، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی توركمان ئیلی رایگه‌یاند: ئه‌و هێزه‌ی دژه تیرۆری یه‌كێتی كه له‌شاری سلێمانییه‌وه به‌ره‌و شاری كه‌ركوك جووڵه‌ی پێكراوه، به ئاگاداری حكومه‌تی عێراق بووه‌و مانه‌وه‌یان له‌شاره‌كه‌دا كاتییه.
هه‌روه‌ها گوتی: هێزه‌كه‌ی دژه تیرۆری یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له نێو شاری كه‌ركوك ده‌مێننه‌وه‌و دواتر شاره‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه ئه‌وان ناهێڵن كه‌ركوك بگه‌رێته‌وه پێش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رو له‌وباره‌یه‌وه دڵنیایی ده‌ده‌ینه گه‌لی توركمان.
دوێنێ هێزێكی تیرۆری یه‌كێتی به‌ره‌و شاری كه‌ركوك به‌رێكه‌وتوون، جووڵه‌ی ئه‌و هێزه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ 20-3-2018 ،27 ساڵ به‌سه‌ر به ئازادكردنی شاره‌كه تێده‌په‌رێ،له هه‌مانكاتیشدا حكومه‌تی عێراق ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا راپه‌ڕینێكی دیكه له دژی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی به‌رپا بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە