پەیامی کورد... کۆشکی سپی بۆ ئەنقەرە: مەبنە هۆی ناسەقامگیری زیاتر لە سووریا
جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیبراهیم کاڵکان وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، داوایکرد ئەنقەرە نەبێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر لە سووریا.
کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردەوە، جەیک سولیڤان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامداوە لەگەڵ ئیبراهیم کاڵکان و پێی ڕاگەیاندووە، «خۆتان بەدوور بگرن لە دروستکردنی ئاڵۆزی لە سووریا بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئاگربەست و دوور بکەونەوە لە هەر ناسەقامگیرییەکی زیاتر.»
ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو ئەردۆغان ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی سنوورەکانیان لە هەڕەشە و مەترسی یەپەگە و پەکەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر باکووری سووریا ئەنجام دەدەن.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدیدیش دوای کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی تورکیا و فەرماندەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە، بڕیار دراوە ئۆپەراسیۆنەکە بۆ کاتێکی نادیار دوا بخرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە