پەیامی کورد ... پرسەی کوژرانی قاسم سلیمانی لە هەولێر و سلیمانی بەرێوە دەچێت
له كۆنسوڵخانەی ئێران له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان پرسه بۆ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسداران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێشوازی له سه‌ردانیكه‌ران ده‌كه‌ن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمی پرسه‌یه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی ئێران له شار و ووڵاته جیاوازه‌كاندا بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی دایناوه، له به‌یانی ئه‌مڕۆوه له شاری هه‌ولێر مه‌راسیمه‌كه ده‌ستیپێكردوه و كۆنسوڵ و كارمه‌ندانی كۆنسوڵگه‌رییه‌كه پێشوازی له‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌ن، كه بۆ سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركۆنسوڵی ئێران له سلێمانی راگه‌ێندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوه‌ڕۆ تا ٤:٠٠ی سه‌رله‌ئێواره له بینای كۆنسوڵخانه له سلێمانی پرسه‌ی قاسم سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە