پەیامی کورد ... ڤیرووسی کرۆنا بە فەرمی لە ئێران ڕاگەێندرا .
سەنتەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندرووستی ئێران رایگەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوون بە ڤیرووسی كرۆنا لە شاری قوم-ی ناوەندی ئێران تۆماركراون.
كیانۆش جیهانپور سەرۆكی سەنتەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندرووستی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، لە دوو رۆژی رابردودا خەڵكیان لەشاری قوم بینیوە نیشانەكانی ڤیرووسی كرۆنایان تێدا دەركەوتوە، هەربۆیە تیمی تایبەت و دەستوەردانی خێرا چوونە شارەكە و ئەو كەسانە خراونەتە ژێر چاودێریی وردەوە، پاش وەرگرتنی نمونەی خوێن و پشكنین بۆیان، دەركەوتوە دوو كەس لەو گومانلێكراوانە تووشی ڤیرووسی كرۆنا بون.
جیهانپور ووتیشی "قۆناغێكی دیكەی پشكنین بۆ تووشبوەكان دەكەین و پاش دەركەوتنی دەرئەنجامەكان و یەكلابونەوەی پشكنینەكان، ئەنجامی كۆتایی رادەگەێنن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە