هۆکاری قەدەغەی هاتن و چوون بۆ چی دەگەڕێتەوە ؟؟؟

هۆکاری قەدەغەی هاتن و چوون بۆ چی دەگەڕێتەوە ؟؟؟

پەیامی کورد     ...    هۆکاری قەدەغەی هاتن و چوون بۆ چی دەگەڕێتەوە ؟؟؟

هەڵگرانی سەرەکی ڤیرووسی کۆرۆنا هیچ جۆرە نیشانەیەکی نەخۆشیان پێوە دیار نییە بۆیە مەترسیدارە

بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەکان بۆ نەخۆشییەکانی گشتگیر ڕایگەیاند تکایە با خەڵک لە ماڵەکانیان بمێننەوە و خۆیان نەخەنە بەر هێرشی ڤیرووسییەوە چوونکە نیشانەکان شاراوەن و دواتر زۆر درەنگە .

بە پێی ڕاپۆرتێک زانای نەخۆشیگەلی ئیلتیهابی و عفوونی و بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەکان بۆ نەخۆشییەکانی گشتگیر ڕایگەیاند : هەڵگرانی سەرەکی ڤیرووسی کۆرۆنا کەسانیکن کە بێ هیچ نیشانەیەک بە نەخۆشییەکە گیرۆدەن .هەر بەم هۆکارەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە لەبەر ئەوەی کە زۆر کەس هەن کە خۆشیان نازانن هەڵگری ڤیرووسەکەن و ئەوان دەتوانن ئەم ڤیرووسە بۆ چەندین ڕۆژ لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن و بیگوازننەوە تاکوو لە کۆتاییدا دەربکەوێت کە خۆیان یش بەم ڤیرووسە گیرۆدە بوونە

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە