ھەدەپە پشتی لە پەكەكە كرد

ھەدەپە پشتی لە پەكەكە كرد

 پەیامی کورد    ...  موراد قەرەیلان، رەخنە لە پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) دەگرێت بەوەی پشتگیری شەڕی خەندەقەكانی نەكرد و پشتی لە گەریلاكانی پەكەكە كرد.

موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پەكەكە لە رێگەی رادیۆی دەنگی وڵات-ی حزبەكەی، رەخنەی توند لە ھەدەپە دەگرێت و رایدەگەیەنێت "لە سەردەمی شەڕی خەندەقەكاندا ھەدەپە پشتی لە گەریلاكانی پەكەكە كرد و بەو ھۆیەشەوە 60 شەڕڤانیان لە شارۆچكەی سووری دیاربەكر بە تەنیا مانەوە. ھەدەپە پشتیوانی لە شەڕی خەندەقەكان نەكرد، بە دوودڵییەوە مامەڵەی دەكرد و بەوەش بۆچوونی خەڵكی تێكەڵ كرد".

قەرەیلان، ئاماژە بەوەش دەكات "ئەگەر ھەدەپە پشتگیری شەڕی خەندەقەكانی بكردایە و ئەركەكانی بەجێ بھێنایە، ئەنجامەكە وەك ئێستا نەدەبوو".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە