پەیامی کورد ... پەیکەرەکەی سەعدی شیرازی هەرا دەنێتەوە
هاوشێوە نەبوون و ڕواڵەتی نالەباری پەیکەری هەڵواسراوی " سەعدی شیرازی " شاعیری بەناوبانگی ئێرانی لە شاری شیراز کاردانەوەی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە دوادا هەبووە.
▫️پاش هەڵواسینی پەیکەری شاعیر و نووسەری فارسی زمان، شێخ مۆسلێحێدین سەعدی شیرازی لە تەنیشت باخی دڵگوشای شیراز و لێکنەچوونی ئەم سەردیسە بە وێنەکانی سەعدی، شەپۆلێک دژکردەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تا شارەوانی شیراز داوای لێبوردن لەخەڵکی شیراز بکات و پەیکەرەکە بۆ گۆڕین بگوازێتەوە. شارەداری شیراز گوتی، پاش درووستکردنی، پەیکەرەکە هەر لەو شوێنە هەڵیدەواسین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە