پەیامی کورد ... یەکەمین کۆمیتەی نووسینەوەی دەستووری سووریا بە بێ بەشداری کوردەکان بەڕێوەچوو
ئەو کۆبوونەوە بە بەشداری نوێنەرانی دەسەڵاتی ناوەندی سووریا و دژبەرانی و بە سەرۆکایەتی پێدێرسۆن نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بەڕێوە چوو.
شایانی باسە ئێران، ڕووسیا و تورکیا پێکهێنەری ئەم کۆمیتەیەن و وەزیرانی دەرەوەی ئەو ووڵاتانە لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوون.
سەرکردایەتی ڕۆژئاوای کوردستان پێشتر لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاندبوو ئەوان هەر جۆرە بڕیاردانێک لە سەر داهاتووی سووریا کە نوێنەرایەتی ئەوان و ٥ ملیۆن کەسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای تێدا نەبێ بە ڕەوا نازانن و قەبووڵی ناکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە