پەیامی کورد ... به به‌شداری كۆپته‌ری هێرشبه‌ر و لۆجیستیكی، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و یه‌كه‌كانی كۆماندۆ، مانۆڕی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران لە کەنداو دەستی پێ‌کرد.
لە ڕاگەێندراوێکدا لە میدیاکانی ئێران ئاماژەی بەوەدا، هێزه وشكانییه‌كانی سوپای پاسداران لە ١٢ هێزی زەوینی ده‌ستی كردووه به مانۆڕێكی به‌رفراوانی سەربازی له كه‌نداو به‌ناوی پێغەمبەری گەورە.
هاوکات، مانۆڕه‌ی پێغەمبەری گەورە لە ١٢ هێزی زەوینی سوپای پاسداران له نزیك گه‌رووی هۆرمۆز ئه‌نجام ده‌درێت كه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی پێگه‌یه‌كی زۆر گرینگی هەیە بۆ ووڵاتی ئێران.
شایەنی باسە ، له میانیە کاروباری به‌رگری ئێران‌دا ئۆپراسیۆنی هێرشكردنی نەمایشی نیشان ده‌درێت کە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی مانۆڕی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران دا، ئەو جۆرە نمایشە ئەنجام بدرێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدراوه كۆپته‌ری هێرشبه‌ر و لۆجیستیكی، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و یه‌كه‌كانی كۆماندۆ به‌شداری له مانۆڕه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.جێگای ئاماژەیە، دوێنێ كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری USS John C. Stennis هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا چوونەتە ناو كه‌نداو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە