پەیامی کورد ... دەست پێکردنی گەورەترین مانۆڕی دەریایی جیهانی لە کەنداوی فارس ، دەریای عۆمان ، دەریای سوور ، و خەلیجی العقبە بە بەشداری ٥٦ وولات
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان گەورەترین مانۆڕی دەریایی جیهان لە کەنداوی فارس ، دەریای عۆمان ، دەریای سوور و هەروەها خەلیجی العقبە بە بەشداربوونی ٥٦ ووڵات و ٦ دام و دەزگای نێودەوڵەتی لە بەرواری ٢٧ی ئۆکتۆبەرەوە تاکوو ١٧ی نۆڤەمبەر بە پێشوازی ناوگانی پێنجەم ی ویلایەتەیەکگرتووەکان دەستی پێکردووە .
ئەم مانۆڕە بەرفراوانترین مانۆڕ لە جیهان دا هەژمار دەکرێت کە بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندی ، توانمەندکردنی هاوکارییەکانی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پاڵپشتی و ئۆپراسیۆنی ئەمنییەتی دەریایی لە ناوچەکە لە بن کۆنترۆڵی فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکان سەنتکامە لە حاڵی ئەنجامدایە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە