بەدرۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

بەدرۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

پەیامی کورد... بەدرۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەدرۆن هێرشی کردووەتەوە سەر کێڵگەی نەوتی عومەر لە سنووری دێرەزوور، کە بنکەیەکی سەربازانی ئەمریکی تیادا جێگیرە.

رامی عەبدولڕەحمان ئاشکرایکرد، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاندووه‌: بەهۆی هێرشەکەوە پێنج چەکدار هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کوژراون و 20 چەکداری دیکەش برینداربوون.

گرووپی بەناو موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرە بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازانی ئەمریکا لە ناو خاکی سوریا.

هێرشەکەی بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی، سێ رۆژ دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سوریا دێت.

درەنگانی شەوی هەینی رابردوو هێزی ئاسمانی ئەمریکا وەک تۆڵەکردنەوەی خوێنی سێ سەربازی ئەمریکیی و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکەی بنکەی تاوەر22 لە ئوردن، هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سوریا ئەنجامدا، بە گوێرەی ئاماری فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە 30 خوولەکدا، 85 ئامانجیان لە حەوت دامەزراوە بۆمببارانکردووە، کە چوار لە سووریا و سێ لە عێراق بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە