ئەفغانستان/ هێزەکانی ئەمریکا بنکەیەکی گرینگی سەربازی چۆڵ دەکەن

ئەفغانستان/ هێزەکانی ئەمریکا بنکەیەکی گرینگی سەربازی چۆڵ دەکەن

پەیامی کورد ... ئەفغانستان/ هێزەکانی ئەمریکا بنکەیەکی گرینگی سەربازی چۆڵ دەکەن

 

هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی "Bagram" کە بنکەیەکی ئاسمانی و سەربازییە و دەکەوێتە باکوری کابولی پایتەختی ئەفغانستان کشانەوە و سەرجەم کەلوپەلەکانیش رەوانەی پاکستان کران، ئەوەش نیگەرانی بەرپرسانی کابولی لێکەوتوەتەوە.

 

بەرپرسێکی ئەفغانستان کە ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەیەتی  ئەمڕۆ سێشەممە بە میدیاکانی راگەیاندوە، واشنتن گەورەترین بنکەی سەربازی خۆی لە ئەفغانستان چۆڵ دەکات و سەرجەم کەلوپەلەکانیشی رەوانەی پاکستان دەکات، لەکاتێکدا پێویست بو ئەو پێداویستیە جەنگیانە رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان بکرێت.

 

بنکەی "Bagram"ـی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری کابول گەورەترین بنکەی سەربازی واشنتنە لەو وڵاتە و پێکهاتوە لە فڕۆکەخانە و زیندانی و شوێنی مانەوە و چاودێری ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، هەروەها سەرجەم ئۆپەڕاسیۆنە ئاسمانییەکانیش لە ئەفغانستان لەو بنکەیەوە ئەنجام دراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە