پەیامی کورد … بۆ جاری دووه‌م بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی حەشدی شەعبی لە نه‌جه‌ف بۆردومانكرا
فه‌رمانده‌یی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بۆ دوه‌مجار بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیان له پارێزگای نه‌جه‌ف بۆردومانكراوه.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 26 ی ته‌موزی 2021 فه‌رمانده‌یی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی سه‌ر به لیوای دوی حه‌شدی شه‌عبی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی سه‌ر به‌لیوای حه‌شدی شه‌عبی كه شێخ موجاهید تاهیر خاقانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دوژمنانه‌وه له پارێزگای نه‌جه‌ف بۆردومانكراوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان یه‌كێك له‌كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی له‌بنكه سه‌ربازیه‌كه‌یان بۆردومان كرد، له‌كاتژمێر 5:30 خوله‌كیشدا بۆ دوه‌مجار هه‌مان بنكه‌ی سه‌ربازی بۆردومانكرایه‌وه، له‌كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕان و ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تێدا ئه‌نجامدراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە