پەیامی کورد... له سووریا هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا
له وڵاتی سووریا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌و هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ی 2ی 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه میلیشیایانه‌ی كه لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، به درۆن هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر له سووریا، به‌ڵام زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و هێرشه نه‌زاندراوه.
دوای هێرشه‌كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ده‌وروبه‌ری كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر بیستراوه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیر كراون.
له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شه‌ڕ له غه‌ززه، گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عیراق و سووریا، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا.
ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانی ئه‌مریكاش میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ده‌كه‌نه ئامانج و به‌ر‌پرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام ده‌بن له به ئامانجگرتنی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە