بە پێی هەواڵی وەزارەتی ناوخۆی عێراق عەریفی ڕێکخراوی داعش لە مووسڵ دەست بە سەر کرا

بە پێی هەواڵی وەزارەتی ناوخۆی عێراق عەریفی ڕێکخراوی داعش لە مووسڵ دەست بە سەر کرا

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنیەكان توانیویانە لە بەشی چەپی شاری موسڵ سەركردەیەكی رێكخراوی داعش دەستگیربكەن، كە بە عەریفی داعش ناسراوە.
وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، مەفرەزە هەواڵگریەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی تاوانە رێكخراوەكان لەپارێزگای نەینەوا توانیویانە سەركردەیەكی رێكخراوی داعش دەستگیربكەن.
هەرچەندە ناوی سەركردەكەی داعش بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام ئاماژە بەوەكراوە، كە بە (عەریفی داعش) ناسراوە و پرۆسەكەش چەند رۆژێكی خایاندوە.
روونیشكراوەتەوە، عەریفی داعش دانیناوە بەوەدا، كە سەربە رێكخراوی داعشە و هاوكاری رێكخراوەكەی كردوە لە كوشتنی دانیشتوانی ناوچەكە و هاندانی خەڵك بۆئەوەی بچنە ریزەكانی ئەو رێكخراوەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە