پەیامی کورد... بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران 73 كەس گیانیان لەدەست دا
ڕێكخراوی كۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت لە دەریای ناوەڕاستدا بەلەمێكی كۆچبەران كە 80 سەرنشینی تێدابوو ژێر ئاو كەوت بەو هۆیەوە 73 كۆچبەر خنكان.
ڕێكخراوی كۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: بەلەمێك بە 80 سەرنشینیەوە لە كەناراوەكانی لیبیاوە هەوڵی پەڕینەوەی بە نایاسایی بۆ ئەوروپا داوە، بەڵام لە ڕێگادا تێكشكاوە و ژێرئاو كەوتوە، بەو هۆیەوە 73 سەرنشینی بەلەمەكە كە خەڵكی وڵاتانی ئەفریقا بوون، خنكاون و تەنها حەوت كەس رزگار كراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو: تەنها لەم ساڵدا 130 پەنابەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون و لە ساڵی ڕابردووشدا، زیاتر لە هەزار و 400 كۆچبەر لە دەریای ناوەراستدا خنكاون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە