پەیامی کورد … بەهۆی گڕگرتنی باڵەخانەیەك نزیكەی 90 كەس لە ئەمریكا بوونە قوربانی
بەهۆی گڕگرتنی باڵەخانەیەك لە ولایەتی نیویۆركی ئەمریكا، 19 كەس گیانیان لەدەستدا كە 9 یان منداڵن و نزیكەی 70 كەسی تریش بریندار بوون.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا ئاشكرایان كردووە، ئاگر لە باڵەخانەیەكی 19 نهۆمی لە ناوچەی "برۆنكس"ی سەربە ولایەتی نیویۆرك كەوتووەتەوە.
بەپێی زانیاریەكان، بەهۆی ئاگرەكەوە كە تاوەكو ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە 19 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 9 یان منداڵن و نزیكەی 70 كەسی تریش بریندار بوون، كە زۆرینەیان بەهۆی هەڵمژینی دوكەڵەوە بووە.
لای خۆیەوە حاكمی ولایەتەكە ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەكان مەترسیدارن و ئەو ئاگرە یەكێكە لە خراپترین ئەو ئاگر كەوتنەوانەی لە سەردەمی نوێدا رویانداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە