بەحرەین گرووپێکی تیرۆریستی نزیک لەئێران ئاشکرا دەکا

بەحرەین گرووپێکی تیرۆریستی نزیک لەئێران ئاشکرا دەکا

پەیامی کورد ... بەحرەین گرووپێکی تیرۆریستی نزیک لەئێران ئاشکرا دەکا

 

ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند: گروپێکی تیرۆریستییان بەناوی "بریگاردی قاسم سولەیمانی" ئاشکرا کردووە کە بە نیازی هێرشبوون بۆسەر چەند ئامانجێک لە وڵاتەکەیان.

 

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین هەروەها ڕایگەیاند: دەستپێکی ئەمساڵ هێرشێکی تیرۆریستییان لە بەحرەین پوچەڵ کردووەتەوە کە سوپای پاسدارانی ئێران لە پشتی بووە.

 

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "ئەخباری خەلیج"ی بەحرەینی، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە لێکۆڵینەوە و گەڕان و پشکنینەکانیدا، گروپێکی نوێی بە ناوی "بریگاردی قاسم سولەیمانی" ئاشکرا کردووە کە پلانیان داڕشتووە هێرش بکەنە سەر چەندین شوێنی گشتی و چەند شوێنێکی ئەمنیی بەحرەین.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە، ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی تۆڵەکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی پلانیان بۆ داڕێژراوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی بەحرەین کاتێک بەمەیان زانیوە کە ڕێژەیەکی زۆر مادەی تەقەمەنییان دۆزیوەتەوە کە بۆ هێرش بۆسەر شاندێکی دەرەکی ئامادەکرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە